ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، به‌هه‌شتی و زه‌نجان به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، به‌هه‌شتی و زه‌نجان به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابوو، دژبه ئێعدامی سێ به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس زانكۆكانیان گه‌مارۆ دا و هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران و جل و به‌رگی چه‌ند خوێندكاری كوڕ دڕا و چه‌ند خوێندكاری كچ بریندار بوون.