ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و سه‌رۆكی كۆلێژی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای گشتی خوێندكاران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت به پشتیوانی سه‌رۆكی كۆلێژی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی خوێندكارانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و بێ‌ڕێزیان پێ كردوون، له وڵامدا خوێندكاران دروشمی “نه پادگان، نه بۆنگا، سڵاو له زانكۆ”یان به‌رز كردۆته‌وه.