کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی

هێرشی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، به‌هه‌شتی و زه‌نجان به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، به‌هه‌شتی و زه‌نجان به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له‌ ڕۆژانی ڕابردوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابوو، دژبه‌ ئێعدامی سێ به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” كۆبوونه‌وه‌ به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس زانكۆكانیان گه‌مارۆ دا و هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده‌ سه‌ر خوێندكاران و جل و به‌رگی چه‌ند خوێندكاری كوڕ دڕا و چه‌ند خوێندكاری كچ بریندار بوون.