ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی هونه‌ری تاران به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
له درێژه‌ی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر خوێندكارانی زانكۆ له ئێران، ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی تاران هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران و ڕێگه‌یان نه‌دا بچنه سه‌ر كه‌لاسه‌كانیان. له وڵامی هه‌ڵسووكه‌وتی حه‌راسه‌ت خوێندكاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “دانشجو ده‌مرێت، زیلله‌ت قبووڵ ناكات” و “بێ شه‌ره‌ف بێ شه‌ره‌ف”یان به‌رز كرده‌وه.