به‌یانی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر سووختبه‌رانی به‌لووچ له شاری یه‌زد و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و له شاری زاهیدان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر خانوویه‌ك له شه‌قامی سه‌عدی و وێڕای برینداركردنی ژنێك چه‌ند كه‌سیان ڕفاند.
به‌پیی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری یه‌زد به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سووختبه‌ران و وێڕای زه‌وتكردنی ئۆتۆمبێله‌كان، سێ كه‌سیان به ناوه‌كانی عوسمان شه‌هنه‌وازی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، مه‌سعوود شه‌هنه‌وازی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و عه‌لی شه‌هنه‌وازی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ له گه‌ڕه‌كه‌ی خاركووهی زاهیدان و وێڕای ته‌قه‌كردن له ماڵه‌كه، ژنێكیان بریندار كردووه و چه‌ند كه‌سیان ڕفاندووه كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: بیدۆڵڵا كشانی.