کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌

سەرلەبەیانیی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە فەرمانی “پەیمان خانزادە”، سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ورمێ و بە سەرپەرشتیی “یەحیا سوڵتان”ی، سەرۆکی بەند، هێرش کراوەتە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی و پەلاماری زیندانییەکان دراوە و کەلوپەلەکانیان شكاندووه‌ و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه‌.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نامەی سەرئاوەڵای زیاتر لە ٨٠٠ بەندکراوی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ دوورخستنەوەی “پەیمان خانزادە” سەرۆکی ئەم زیندانە لە پۆستەکەی و هەروەها بڵاوبوونەوەی هەواڵی خۆکوشتن و گیانلەدەستدانی زیندانیی سیاسیی “شاهین گەلەداری”، لە بەندی سیاسی زیندانی ورمێدا، هێزەکانی گاردی زیندان هێرشیان کردووەتە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی و وێڕای شێواندنی کەلوپەلی بەندکراوان، پەلاماری ژمارەیەک لە زیندانییەکانیان داوە. هاوکات لەگەڵ ئه‌و هێرشه‌دا، دوو زیندانی کورد بە ناوەکانی “حەسەن عومەرپوور” و “ئەشکان عوسمان‌نژاد” ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەر داوە و لاقیان سووتاوه‌. هه‌روه‌ها به‌لانیکەم ٥ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی به‌ زه‌ربه‌ی باتۆم بریندار بوون. دوای هێرشەکە به‌برپرسی زیندان ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سووتاوه‌ بۆ ناوه‌نده‌ی ده‌رمانی بگوازنه‌وه‌ و سه‌رۆكی زیندان ڕووی لە به‌ندكراوان کردووە و وتوویە: “هیچ ترسێکم لە ڕێکخراوە جیهانییەکان و تەنانەت لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش نییە، لەمەوبەدوایش هەرچیم بوێ بەسەر زیندانییەکانی ئەم بەندەدا دەهێنم”.