به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی پایگای به‌سیج و سپای پاسدارانی گوندی “دێ شهمس”ی سه‌ر به شاری شنۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گونده و هاووڵاتییه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران چه‌ند كه‌سێك له دانیشتووانی گوندی “دێ شهمس”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و له نێو پایگا ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داوه و بێ‌ڕێزیان پێكردوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و گونده، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “سرووش سه‌نه‌م” له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و چاره‌نووسی نادیاره.
