کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی ئیسماعیل گرامی له ‌تاران

هێرشی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی ئیسماعیل گرامی له ‌تاران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گه‌لاوێژ، مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ شاری تاران هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی ئیسماعیل گرامی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ و ناوبراویان بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گرامی و كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌یان زه‌وت كردووه‌. هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد و ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئیسماعیل گرامی له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ نه‌ناسێنێت، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.