ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا لە سنوری گوندی خەڵیفان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان لە ئاژەڵی خه‌ڵكی سنورەکە كرد و چەندین ئاژەڵ له‌نێوچوون و برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لەسنوری گوندی خەڵیفانی سەر بە شارەدێی سیدەکان له‌سنوری شارۆچکەی سۆران، ئه‌رته‌شی توركیا تەقەیان لە ئاژەڵە ماڵیەکانی سنورەکە كردووه و زیانێکی زۆری ماڵیان به خه‌ڵكی خوجێیی ناوچه‌كه گه‌یاندووه. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئەمە چەندەمین جارە بەو شێوازە تەقە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لە دانیشتوان و ئاژەڵدۆستانی ناوچەکە دەکرێت و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئاسایی، ناوچه‌كه به‌جێبێڵن.