له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر دانشكه‌ده‌ی نیزامی له ترابلۆس پێته‌ختی لیبی، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌وڵه‌تی كاتی له ترابلۆس ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن هێزه‌كانی ژێنێراڵ “خه‌لیفه حه‌فته‌ر” ئه‌نجام دراوه. هاوكات وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ترابلۆس ڕایگه‌یاندووه كه قوربانییانی ئه‌م هێرشه، خوێندكارانی دانشكه‌ده‌یه‌ك بوون كه له ناوچه‌ی “هه‌زبه” جێگیر كرابوون. ڕێكخراوه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه كاتێك ڕوویداوه كه خوێندكاران به‌دوای كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی ڕژه‌ی دانشكه‌ده، به‌ره‌و خابگاكانیان ده‌ڕۆیشتنه‌وه. به پێی به‌راورده‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له لیبی له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوو، لانیكه‌م ٢٨٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر ١٤٠ هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.