ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حه‌شدی شه‌عبی باسی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی هێزه‌كانیان به‌هۆی هێرشی هه‌وایی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنه‌كه‌كانیان له ئۆستانی ئه‌نبار له عێراق كردووه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی جموجۆڵی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه لانیكه‌م ٨٥ كه‌س كوژراون و ٥١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاوه له ناوچه‌ی “ئه‌لمه‌زره‌عه” له لێواری سنووری سوورییه له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام دراوه. پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه دوو باره‌گای حیزبوڵڵای عێراق له ناوچه‌ی “غابه سلوم و ئه‌لحه‌رش” له پارێزگای ئه‌نبار، له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا كرابوویه ئا‌مانج.