ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆكی به چڕی بۆردوومان كرد و سه‌ربازانی تورك چوونه ناو چه‌ندین گوندی ناوچه‌كانی “لیلهكان” و “مه‌تینا“ و له‌گه‌ڵ گوندنشینان كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه ماوه‌ی دوو ڕۆژه هێرشێكی به‌رفراوانیان كردووه‌ته سه‌ر دوو ناوچه‌ی “دیلۆك” و “شیلادزێ“ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك و كۆیستانهكانی “مه‌تینا“یان به چڕی بۆردوومان كردووه. هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و مادی ئه‌و هێرشه له‌به‌رده‌ستا نییه به‌ڵام پاش بۆردوومانه‌كه سربازانی ئه‌رته‌شی توركیا چوونه‌ته ناو چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه و له‌گه‌ڵ گوندنشینان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌بردووه.