ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌وڵامی مووشه‌ك هاویشتنی گرووپی حه‌ماس، باریكه‌ی غه‌زه‌یان به چڕی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه ئیسلامهگهراكان هێرشی كرده سه‌ر كه‌رانه‌ی باخته‌ری و ١٠ فه‌له‌ستینی كوشت، پاش هێرشه‌كه خه‌ڵكی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد و گرووپی حه‌ماسیش به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ئیسڕائیل و له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل باریكه‌ی غه‌زه‌یان به‌چڕی بۆردوومان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نه‌كراوه.