ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی هێرشی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان، ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر پێگه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له پارێزگای “حۆده‌یده” له ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن ئه‌نجام دراوه. هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی، زیاتر له ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. دامه‌زراوه‌ی ئاكسفام له نوێترین ڕاپۆرتی دا سه‌باره‌ت به “بارودۆخی كاره‌ساتباری” یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاندووه كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه تووشی برسییه‌تی و نۆخشییه‌كانی وه‌ك وه‌با و دیفتری بوون. هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی یارمه‌تی گه‌یاندن ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی قاتوقڕی و برسییه‌تی، گیانی حه‌وت ملیۆن هاووڵاتیی یه‌مه‌نی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌م ڕێكخراوانه ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر سێ مه‌وادی خۆراكییه‌كان ده‌گاته ده‌ست دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه.