شه‌وی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل هێرشێكی هاوبه‌شیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له ئه‌بووكه‌مال و ده‌یره‌زووری سووریه و به‌هۆیه‌وه ١٥ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و ئێسڕائیل چه‌ندین ناوچه‌یان له مه‌یادین له سنووری نێوان عێراق و سووریه كردۆته ئامانج و له دهیرهزووریش چه‌ند بنكه‌ی سپای قودس له ناو چووه. له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به لانیكه‌م شه‌ش كه‌س كوژراون و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له دیمه‌شق له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٧ فه‌رمانده‌ی سپای قودس و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی جیهادی ئیسلامی كوژران.
