ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه شیعه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له ناڕه‌زایه‌تیی به هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی “حیزبوڵڵای عێراق”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، له به‌رامبه‌ر باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر باڵیوزخانه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ بڵاوه پێكردنیان، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه. وێنه بڵاوكراوه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه خۆپیشانده‌ران به‌شێك له دیواری باڵیۆزخانه‌كه و هه‌روه‌ها خاڵی پشكنینی ده‌ره‌وه‌ی بیناكه‌یان ئاگر تێبه‌رداوه. “دوناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له تویتێكدا، كۆماری ئیسلامیی به ڕێكخستنی ئه‌م هێرشه تاوانبار كردووه. شایانی باسه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كه به‌هۆی چاوپۆشی و ڕێگه‌پێدانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ژوماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر توانیویانه له په‌رژینی ئه‌منییه‌تی ده‌ورووبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له “ناوچه‌ی سه‌وز”ی به‌غدا تێپه‌ڕبن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز كه هێزه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه‌یان لێ ده‌گرن.