ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی “بێهروز عەلەوی”، مامۆستای قوتابخانەکانی ئەو شارە، هێرشیان کرده سەر ماڵه‌كه‌ی بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لە ماڵ نەبووه، نه‌یانتوانی دەستبەسەری بکەن.
بەپێی زانیارییه‌كان، “بێهروز عەلەوی” مامۆستای زمانی ئینگلیزی و ئەندامی ئەنجوومەنی سنفی موعه‌لیمانی کوردستان، لقی سەقز و زێویەیه و ماڵەکەی بەتەواوەتی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه پشکێندراوه. شایانی باسە کە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە لە لقی ٤ی دادگوستەریی شاری سەقز کراوەیە و تاووتوێ دەکرێت.