شەوی ڕابردوو گروپی “حەمدانی” کە یەکێکە لە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران” سێ مووشەکی کاتیوشایان لە ناوچەیەک نێوان “کەورگۆسک” و شارۆچکەی “خەبات” لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان تەقاندەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو سێ مووشەکە مووشەکە لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ٢٢ی مانگی ڕەشەممە سوپای پاسداران بە ١٢ مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر ڤێلایەک لە نزیکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.