کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیە لە چیای باشیك

شەوی ڕابردوو بنکەی سەربازی سوپای تورکیە ناسراو بەزیلکانلە سەر چیای باشیک، بە شەش مووشەک كرایه‌ ئامانج و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ لایەنێک ئەنجام دانی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی هه‌واڵی بڵاوكراوه‌ له‌ میدیاكانی عێراق، سێ لە مووشەکەکان کە لە دووڕییانی ناسراو بەعومەر قاپچیسەر بە شاری باشیک ئاڕاستە کرابوون لە نزیک ئەو بنکە سەربازیە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەر هێزەکانی سوپای تورکیە نەکەوتووە. جێگای ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینیەوە دەوڵەتی تورکیە بە نایاسایی هێزێکی لە سەربازگەی زیلکان، لە نزیک شاری باشیک جێگیرکردووە و هێزەکە پێکدێت لە ٢٥٠ سەرباز و ١٥٠ ئۆتۆمبێلی گوللە نەبڕی سەربازی کە بەچەکی قورس تەیار کراون. بەپێی زانیاریەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە لایەن گروپە میلیشیاکانی عێراقەوە چەندین جار هێرش کراوەتە سەر ئەو سەربازگەیە و کوژراو و برینداریان لێ کەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌سره‌ و ناسرییه‌ له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری 

komalah

برینداربوونی ٩ كه‌س له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه‌ له‌ “ئۆهایۆ”ی ئامریكا

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیانی ئاگركه‌وتنه‌كه‌ی كۆبا

komalah

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

komalah

خۆپێشاندانی كرێكاران له‌ مێكزیك

komalah

كوژران وبرینداربوونی ٤٢ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ كابول

komalah