شەوی ڕابردوو “مەحموود ئەمین” بەڕێوبەری ناوچەی زیلکانی سەر بە شاری باشیک ڕایگەیاند کە بنکەیەکی سوپای تورکیە کە ناسراوە بە بنکەی سەربازی گوداد، کراوەتە ئاماندی ٧ مووشەکی جۆری گراد و بە وتەی ئەو کەسە هێرشەکان زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەرێکی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەیە بەوە داوە کە دوو مووشەک کە لە ناوچەی تەلکیف بۆ ئەو بنکە سەربازیە تەقێندراوە و لە دەوروبەری پێگەکانی لیوای ١٢ی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانج. جێگای ئاماژەیە ئەو بنکەیە کە لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی لەو ناوچەیە دامەزراوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا سێ جار هێرشی کراوەتە سەر لە دوو حاڵەتی پێشوودا سوپای تورکیە کوژراو و برینداریان لێ کەوتووەتەوە.