ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی و په‌هبادیی حۆسییه‌كان بۆسه‌ر ڕێژه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیكی “عه‌ده‌ن” ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، چه‌كداره حوسییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م ڕێژه‌یه به‌شێك بووه له ئاماده‌سازی هێزه‌كانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له دژی ئه‌وان له باكووری عه‌ده‌ن. هاوكات له هێرشێكی دیكه‌دا له ده‌ورووبه‌ری شاری عه‌ده‌ن، ئۆتۆمبێلێك له نزیكیی ناوه‌ندییه‌كی پۆلیس ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٣ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه هه‌تا ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو هێرشه ئاشكرا نه‌كراوه.