سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، سپای پاسداران له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كی زه‌وی به زه‌ویه‌وه هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی “عه‌ین ئه‌سد” له ڕۆژئاوای عێراق.
لە راگەیەنراوێکی سپای پاسداران‌دا هاتووە، ئۆپراسیۆنەکە بەناوی سەردار “قاسم سولەیمانی” و به ڕه‌مزی “یا زه‌هرا” ئەنجامدراوە و بنکەی عەین ئەسەد بەتەواوی کراوەتە ئامانج و هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا بەردەوام بن، بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدەنەوە. هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له به‌یانییه‌كدا وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان، ڕایگه‌یاندووه لانیكه‌م ١٢ مووشه‌ك له ناو خاكی ئێرانه‌وه به‌ره‌و دوو بنكه‌ی نیزامی عێراق كه شوێنی جێگیربوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه، له هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د كراوه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌م هێرشه، ئیسڕائیل له حاڵه‌تی ئاماده باشیدا قه‌راری گرتووه. شایانی باسه، به‌دوای هێرشی مووشه‌كی سپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی عه‌ین ئه‌سه‌د، قیمه‌تی جیهانی نه‌وت، چوار له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌رێ. پێویسته بوترێت كه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری خه‌ساره‌ت یاخود ته‌له‌فاتی گیانی ئه‌م هێرشه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.