شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، چه‌ند مووشه‌كێكی بالستیك له‌لایه‌ن حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن وڵاتی ئیماراتیان كردووه‌ته ئامانج و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن له ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا بیستراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئیمارات توانیویه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و مووشه‌كانه كه ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كراوه له ئاسماندا بته‌قێنێته‌وه و به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریش ئه‌و هێرشه هێچ جۆره خه‌ساره‌تێكی ماددی و گیانی به‌دواوه نه‌بووه و پارچه ته‌قێنراوه‌كانی ئه‌و مووشه‌كانه‌یش له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.