سەرچاوە ئەمنییەکانى عێراق رایانگەیاند: ئێوارەى ڕۆژی پێنجشەممە چه‌ند گوله كاتیۆشایه‌ك ئاراسته‌ی ناوچەى سەوزی بەغدا كراوه و لەو هێرشەدا سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا لەپایتەختى عێراق کراوەتە ئامانج.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، لەسەروبەندی هێرشەکە سیستەمی به‌رگری ئاسمانی (سی ڕام“ـى نێو سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه ته‌قه‌یه‌كی زۆری به ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌دا كردووه. لەبارەى زیانە گیانی و ماددییەکانی ئه‌و مووشه‌كبارانه هیچ زانیارییەک لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکان و سەرچاوەکانى نێو سه‌فاره‌تی ئەمریکا بڵاونەکراوەتەوە به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌دا بیستراوه.