سوپای عێراق ڕۆژی هه‌ینی 8ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ڕاگه‌یێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری به‌غدا و سه‌ربازگه‌ی “ڤیكتۆریا”ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به شه‌ش مووشه‌كی كاتیۆشا كراونه‌ته ئامانج.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یێندراوه، مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌بووغه‌ریب له باكووری ڕۆژئاوای شاری به‌غدا ئاراسته‌ی ئه‌و شوێنانه كراوه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراق كه‌وتووه و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێل و كاتیۆشایه‌دا گیراوه كه مووشه‌كه‌كانی پێ ته‌قێندراوه. جێگای ئاماژه‌یو لەدوای رێککەوتنی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و پشتگوێخستنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ئەم جۆرە هێرشانە زیادیانکردووە، بەشێوەیەک کە هێرش دەکرێتە سەر پێگە و شوێنی مانەوەی حیزب و بەرپرسە سیاسییەکانیش.