ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢٥ مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاڕاسته‌ی خاكی ئیسڕائیل كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل ڕایگەیاندووه، ٢٥ موشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەى باشوری ئیسرائیل کراوە و بەو هۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەسەرجەم ناوچەکان لێیداوە. ئەوەشی ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو بارودۆخەوە دەوامی خوێندنگاکان ڕاگیراوە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه فڕۆکەکانی ئیسڕائیل لە بۆردومانێکدا به هاوکاری دەزگای هەواڵگری خۆیان، سەرکردەیەکی دیاری بزوتنەوەى جیهادی فەلەستینیان له غه‌ززه به‌ناوی “ئه‌بوو عه‌تا”یان كوشتووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م بۆردوومانه چه‌ندین هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له‌وانه چه‌ند منداڵ كوژراون. هاوكات تلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوورییه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بینایه‌كی نیزك له باڵیۆزخانه‌ی لوبنان له ده‌مێشق كرایه ئامانج و له ئه‌نجامیدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.