کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، لەمیانەی مەراسیمی واژۆکردنی ڕێکەوتننامه‌ی نێوان ئیسڕائیل، ئیماڕات و بەحرەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە واشینگتۆن، فەلەستینیەکان دوو موشەکییان لە غەززەوە بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل هەڵدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌تا ئێستا هیچ لایەنێکی کەرتی غەززە بەرپرسیارێتی هەڵدانی موشەکەکانیان ڕانەگەیاندووە. شایانی باسه‌، لەمیانەی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە هەریەک لە شارەکانی “عەسقەلان و ئاشدودی” ئیسڕائیل لێدرا. هاوكات تیمه‌كانی فریاکەوتنی خێرای ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاندووه‌: چوار کەسی دیکە توشی شۆک بوون. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ده‌یان فه‌له‌ستینی به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “فەلەستین بۆ فرۆشتن نییه‌” له‌ به‌رامبه‌ر لقی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ غه‌ززه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو و سەرکۆنەی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات و بەحرەینیان کردبوو.