کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشه‌كیی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌مێشق

دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئاسۆشیتێد پرێس، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، له‌ چوارچێوه‌ی ئاسمانیی لۆبنانه‌وه‌ چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازییان له‌ “حۆمس” و ده‌ورووبه‌ری “ده‌مێشق”،  بۆردومان كردووه‌.

به‌ ێپی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌هۆی هێرش فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر شاره‌كی “سه‌حنایا” له‌ ده‌ورووبه‌ری “ده‌مێشق” لانیكه‌م ٤ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ منداڵێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی  ساڵی ٩٦دا، ئێسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر پێكه‌یه‌ك له‌ نزیكی ده‌مێشق، له‌ نێوان “سه‌حنایا و كسوه‌” و ڕاشیگه‌یاند كه‌ هۆكاری هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر ئه‌م ناوچانه‌، بوونی هێزه‌كانی سپای پاسداران بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنزیایی

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah