له‌درێژه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه، به ده‌یان مووشكه له كه‌رتی غه‌زه و باشووری لوبنانه‌وه به ئاراسته‌ی ئیسڕائیل ته‌قیندار و سێ ئیسڕائیلی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، به‌لاینكه‌م ١٠٠ مووشه‌ك له باشووری لوبنان و كه‌رتی غه‌زه‌وه به ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته ته‌قێندراوه كه سیسته‌می دژه مووشه‌ك زۆربه‌یانی له‌ناو بردووه به‌ڵام ١٠ مووشه‌ك له نێو ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵك كه‌وتۆته خواره‌وه و سێ شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی بریندار بوون. پاش ئه‌و هێرشانه كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل ده‌ستبه‌جێ كۆبوونه‌وه و فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش هێزه‌كانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماسیان له فه‌له‌ستین و باشووری لوبنان كرده ئامانج.