کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئودسای له‌ باشووری ئۆكراین

ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی پووشپه‌ڕ، وته‌بێژی كومیته‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی ئودسا له‌ باشووری وڵاتی ئۆكراین ڕایگه‌یاند، له‌ هێرشێكی ئاسمانی سوپای ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر بینایه‌كی نیشته‌جێ بوون له‌و ناوچه‌یه‌ ١٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وڵاتی ئۆكراین، ئه‌و هێرشه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ ڕێگای فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ ده‌ریای ڕه‌ش ئه‌نجام دراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ بینایه‌كی ٩ نهۆمی به‌ته‌واوه‌تی تێكڕووخاوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوكات هێزه‌كانی سوپای ڕووسیه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆ داگیركردنی شاری سیورسك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئۆكراین ده‌ستپێكردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیرخواردنی ١٠ كرێكاری مه‌عده‌ن له‌ مێكزیك

komalah

كوژرانی ١٢ میلیشیای سه‌ر به‌ئێران له‌شاری نه‌جه‌ف

komalah

كوژرانی ده‌یان میلیشیای حووسی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ گۆگایه‌كی مووشه‌ك له‌ “سه‌نعا”

komalah

ده‌ستبه‌كاربوونی یەكەم سەرۆكی چەپ لە ميێژووى كۆڵۆمبیادا

komalah

كوژرانی ٣٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ هێرشی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ كۆنگۆ

komalah

كۆتایی هاتنی دانووستانه‌كانی به‌رجام له‌ وییه‌نی ئوتریش

komalah