شه‌وی شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسمی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: پایگای “ئه‌لحه‌ریر” كه كه‌نسووڵخانه‌ی نوێی ئامریكای تێدایه و پێشتر هێزی هاوپه‌یمانان له‌وێ جێگیر كرابوون، به ١٢ مووشه‌كی بالستیك و گراد كراوه‌ته ئامانج.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شێك له مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌یه‌ك نێوان كامیاران و كرماشان به ئاراسته‌ی “هه‌وڵێر” ته‌قێندراون و به‌شێكی دیكه‌یان له جۆری مووشه‌كی گرادن كه میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له عێراق به‌رده‌وام به‌كاری دێنن. پاش ڕووداوه‌كه “مۆسته‌فا ئه‌لكازمی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا ئه‌و هێرشه‌ی به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی لێكۆڵێنه‌وه له چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زه‌ره‌ری مادی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.