ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه مه‌ئموورانی شاره‌داری له قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان (شاره‌كی قۆدس) به به‌كارهێنانی دار و چه‌قۆ و باتۆم هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌مشاره.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان، له جه‌ره‌یانی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌یه‌دا كه تێیدا ته‌قه‌ی هه‌واییش كراوه، ده‌ستفرۆشێك بریندار بووه. شایانی باسه مه‌ئموورانی سه‌دی مه‌عبه‌ری شاره‌داریی قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان به بیانووی جۆراوجۆره‌وه به زنجیر و باتۆم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره.