ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی شاره‌داری به ماشینی ئاوپاش هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی گه‌ڕه‌كی “قه‌لعه حه‌سه‌ن خان” و له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، له‌حاڵێكدا كه به ڕۆژانی كۆتایی ساڵ نزیك ده‌بینه‌وه شاره‌داری ڕێگه به كار و كاسبی ده‌ستفرۆشان ده‌گرێت و ڕۆژی شه‌ممه‌ش به ماشینی ئاوپاش هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و خه‌ڵكی نێو شه‌قامیش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ده‌ستفرۆشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شاره‌داری به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و ناچاریان كردن ناوچه‌كه به‌جێ بێڵن.