شه‌وی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوانی شۆڕشگێڕی “دزه‌ج“ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی به‌كرێگیراوانی سپای پاسداران و چه‌ند كه‌سیان لێ بریندار كردن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌و ئۆتۆمبێله‌دا بوون و ناسنامه‌یان به‌م شێوه‌یه، “یووسف محه‌ممه‌دی“، “موسته‌فا چگره” و “حه‌كیم سۆفی“. جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی ئازادیخواز له چوارچیوه‌ی به‌رگری ڕێگه‌پێدراودا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كاتێك ده‌وڵه‌ت توندووتیژی ده‌نوێنێت و لاوانی خه‌ڵك كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات، خه‌ڵكیش تۆڵه‌ی بستێنن و به‌رگری له خۆیان بكه‌ن. له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” ده‌ستیپێكرد و بۆ سه‌راسه‌ری ئێران په‌ره‌ی سه‌ند، لانیكه‌م ٨٣ كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه.