شه‌وی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران له به‌مپور و دوو به‌كرێگیراوی ڕژیمیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ به مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی هاووڵاتیان به‌لووچ له هه‌ینیه خوێناویه‌كانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و بنكه نیزامیه‌ی ڕژیم و دوو به‌كرێگیراویان به‌ناوه‌كانی سه‌رگورد “موختار موئمنی” و ستوان سێهه‌م “ئه‌بوزه‌ر ئومیدوار” كوشتووه و به سه‌لامه‌ت شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.