ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به گازی شیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی گوندی “بێساران”ی سه‌ر به شاری سنه و چه‌ند قوتابی ژاراوی بوون.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدۆیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، پاش هێرشه‌كه چه‌ند قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چووه و چه‌ند ئامبۆڵانس ده‌یانگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی نیگه‌رانی قوتابیان له‌به‌رده مه‌د‌ره‌سه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.