ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ی سه‌ر له به‌ریانی، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چڕی هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر بنكه سنووریه‌كانی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران و بۆردوومانی ئه‌و هێزانه تا کاتی بهڵاوكردنهوهی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،فرۆكه‌كانی سپای پاسداران به به‌زاندنی سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومانی ناوچە سنووریه‌كانی سیدەکان ، چۆمان و بهربهزێنی کردووە کە چه‌ند بنكه‌یه‌كی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌وێ جێگیر كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه هێرشێكی زۆر تووند كراوه‌ته سه‌ر هێز و بنكه‌كانی ئه‌و حیزبانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمەرگەی ئەو حیزبانە چه‌ند ڕۆژێكه لە حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، هه‌تا كاتی به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زەرەر و زیانی گیانیان نەبووە. جێی ئاماژه‌یه ئێستاش ناوەناوە له لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ڕژیم بۆردوومانەکە بەردەوامە و هەروەها فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە .