فڕۆکە جەنگیەکانی تورکییه سنورەکانی گەروی سارکە و شیوێ زاوێ و بناری چیای هەڵگوردیان لە ناوچهی باڵەکایەتی بۆردومان کرد.
بۆردومانەکە کاتژمێر دەى شەوی یهكشهممه ١٠ی مانگی خهرمانان، ڕوویداوه. تا ماوهیكی دواتر فڕۆکە جەنگیەکانی تورکییه بەئاسمانی باڵەکایەتی و چیای هەڵگۆردا دەسوڕانەوە، ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەلای خهڵكی ناوچهكه درووست بووە. ئەوە لە کاتێکدایە پێش نیوەڕۆى ڕۆژی یهكشهممه فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه بۆردومانى گوندى گیزێى قەزاى ئامێدیان کردوەو ئۆتۆمبیلێکى پەکەکەیان بە ئامانج گرتووە. بەهۆى بۆردومانەکەوە ئاگر لە رەز و باخى هاوڵاتییان کەوتووەتەوە و زیانى ماددى بەر جوتیاران کەوتووە.