ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی دوو په‌هباد و ١٥ مووشه‌كه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریه و فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاش له وڵامدا هێزه‌كانی سپای قودسیان كرده ئامانج.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، له‌و كاته‌وه شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل ده‌ستیپێكردووه، هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ٣٤ جار هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانیان له عێراق و سووریه و تا به ئێستا ٢١ سه‌رباز بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له وڵامی مووشه‌كبارانی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی، چه‌ندین بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ند بنكه‌ی سپای قودسیان له ئه‌بووكه‌ماڵ كرده ئامانج، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانیه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه كه ڕۆژی دووشه‌ممه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیلیش هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی چڕی غه‌زه، ژێرخانی نیزامی و ئه‌نباره‌كانی ته‌قه‌مه‌نی حیزبۆڵڵای لوبنانیان كرده ئامانج.