ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان، گرووپه فاشیسته‌كانی تورك له شاری لیۆنی فه‌ڕانسه هێرشیان كرده سه‌ر ده‌نگده‌رانی كورد به حیزبی چه‌پی سه‌وز و چوار كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا سندووقه‌كانی ده‌نگدانی له ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی ئورووپا داناوه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه و له‌و ماوه‌یه‌دا به شێوه‌ی جۆراوجۆر هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتۆمبێل، ماڵ و ده‌فته‌ری حیزبه كوردی و دیمۆكراتیكه‌كانی توركیا له ئورووپا. كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیكی كوردانی دانیشتووی ئورووپا داوای له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه كردووه ئه‌منیه‌تی ده‌نگده‌ران و شارۆمه‌ندانی كورد بپارێزێت.