ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی “هه.ده.په” له ناوچه‌ی “ئه‌رده‌ملی” شاری مێرسین له لایه‌ن فاشیسته‌كانی توركیه‌وه درایه به‌ر ده‌سترێژی گولله و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری مادییان به بیناكه گه‌یاند.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی “هه.ده.په” له شاری مێرسین، ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی هاوده‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی “چكورئاوا“، ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی ئازادی و ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م ئه‌و بینایه كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: له‌به‌رده‌م گۆشاره‌كان كۆڵ ناده‌ن و به‌رگری له خۆیان و له ئازادی ده‌كه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری یه‌كیه‌تی و هاوده‌نگی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی توركیا دژی فاشیسم بوون.