کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

هێرشی فاشیسته‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ده‌فته‌ری “هه‌.ده‌.په‌” له‌ شاری مێرسین

هێرشی فاشیسته‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ده‌فته‌ری هه‌ ده‌ په‌ له‌ شاری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ ناوچه‌ی “ئه‌رده‌ملی” شاری مێرسین له‌ لایه‌ن فاشیسته‌كانی توركیه‌وه‌‌ درایه‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری مادییان به‌ بیناكه‌ گه‌یاند.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ شاری مێرسین، ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی هاوده‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی “چكورئاوا“، ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی ئازادی و ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م ئه‌و بینایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: له‌به‌رده‌م گۆشاره‌كان كۆڵ ناده‌ن و به‌رگری له‌ خۆیان و له‌ ئازادی ده‌كه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری یه‌كیه‌تی و هاوده‌نگی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی توركیا دژی فاشیسم بوون.