ماوه‌ی دوو ڕۆژه فاشیسته‌كانی ئیسپانیا له ئه‌یاله‌تی كاتالۆنیا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌رانی سۆسیالیستی سه‌ربه‌خۆخواز و ڕایانگه‌یاند: سه‌ربه‌خۆخوازان نابه‌خشین.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاره ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سۆسیالیستی سه‌ربه‌خۆخواز له ئه‌یاله‌تی كاتالۆنیا دانووستان بكات و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له هه‌زاران سۆسیالیستی به‌ندكراو خۆشبێت. فاشیسته‌كانی ئێسپانیا پاش بیستنی ئه‌و هه‌واڵه له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه “پدرۆ سانچز” سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی ئێسپانیا، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.