ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه له شاره‌كانی نه‌غه‌ده، ته‌ورێز و ده‌وڵه‌ت ئابادی ئیسفه‌هان و ژماره‌یه‌ك قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به لانیكه‌م سێ مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شاری نه‌غه‌ده كه‌وتۆته به‌ر هێرشی شیمیایی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم و چه‌ندین قوتابی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. له شارۆچكه‌ی “باغمیشه”ی ته‌ورێزیش هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر ده‌بیرستانێكی كچانه و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه دا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. له ده‌وڵه‌ت ئابادی ئیسفه‌هان به هه‌مان شێوه چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه كه‌وته به‌ر هێرشی شیمیایی ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.