ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه و كۆڕانه له‌شاره‌كانی بانه، سنه و كرماشان و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشێكی به‌رینی شیمیاییان كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “سه‌ها”، “خه‌یام” و “یادگاری ئیمام” له شارۆچكه‌ی ته‌وحیدی بانه و ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چووه و ژماره‌یه‌كیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هونه‌رستانی كچانه‌ی “كیمیا” له شاری سنه و ده‌بیرستانی كچانه‌ی “ئیلاهیه” له كرماشان هاوكات كه‌وتۆته به‌ر هێرشی شیمیایی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی و چه‌ندین قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان ڕاگوێزراون.