ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، ئه‌ندیمشك و سه‌روستان هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به‌پێی ئه‌و وێنه و وێدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، پاش هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر دوو ده‌بیرستانی كچانه له كه‌ره‌ج به‌كرێگیراوانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌داوه قوتابیان فیلم و وێنه له قوتابیانی ژاراویكراو بگرن. له شاره‌كانی ڕه‌شت، سه‌روستان و ئه‌ندیمشك چه‌ندین ئامبۆڵانس بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی ژاراویكراو له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌كان دا كۆبوونه‌وه و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانیش له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كان دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.