ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر دوو مه‌رده‌سه له مه‌ریوان و ده‌بیرستانێكی كچانه له هه‌مه‌دان و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی هێرشه شیمیاییه‌كانیان بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه دوو مه‌دره‌سه‌ی “مه‌بعه‌س” و “ام البنین” له مه‌ریوان و ده‌بیرستانی “نه‌رگس” له شاری هه‌مه‌دانیان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه باری ته‌ندرووستی ده‌یان قوتابی تێك چوو و به‌شێكیان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه قوتابیان ببه‌نه‌وه بۆ ماڵ.