به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه له شاری سنه، هێرشیان كرده سه‌ر ساختمانی پزیشكان له‌سه‌قز و چه‌ند كه‌س توشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌دره‌سه‌كانی عیسمه‌ت و مێعراج له حه‌سه‌ن ئاوای سنه و ده‌بیرستانی مائێده له شه‌قامی ده‌فته‌ر فه‌نی ئه‌و شاره ڕۆژی ڕابردوو كه‌وت به‌ر هێرشی شیمیایی به‌كرێگیراوانی ڕژیم و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد. له شاری سه‌قزیش هێرشی هاوشێوه كرایه سه‌ر ساختمانی پزیشكان له مه‌یدانی “هه‌ڵۆ” و چه‌ند كارمه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون و سه‌رجه‌م پێرسۆنێلی ئه‌و ساختمانه ناچار به چۆڵكردنی شوێنه‌كه بوون.