به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر ده‌بیرستانی عه‌لیزاده له شارۆچكه‌ی نایسه‌ری سنه و ده‌یان قوتابی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه بۆ جارێكی دیكه هێرشه شیمیاییه‌كانیان بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كانی كچانه ده‌ست پێكردووه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌بیرستانی عه‌لیزاده له شارۆچكه‌ی نایسه‌ر و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی ڕژیم هێرشی شیمیاییان كردبۆوه سه‌ر ده‌بیرستانی “ئۆمه‌ت” له شاری تاران و چه‌ندین قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازاربوونه‌وه.