ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم به گازی شیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له چه‌ند شاری ئێران و به‌ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نیا له شاری دیوانده‌ره دوو جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو مه‌دره‌سه‌ی كچانه و ١٥ قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها له شاری نه‌غده و ئه‌رده‌بێل بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر سێ مه‌دره‌سه‌ی كچانه و چه‌ندین قوتابی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كران و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له ئه‌رده‌بیل كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به هه‌مان شێوه هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه له‌شاره‌كانی كه‌ره‌ج،تاران و قوم و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌یان گوازراونه‌ته‌وه.